١٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٨
Source: Mehrnews
هاوکاری ئابووری و ئەمنیەتی ئێران و عەرەبستان پەرە دەستێنێت

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، لە سەفەر بۆ ڕیاز لەگەڵ بەرپرسانی سعوودی دیداری کرد و سەبارەت بە هاوکاری بەرگری دوولایەنە گفتوگۆی کرد.

عەلی لاریجانی لە پەراوێزی سەفەر بۆ ڕیاز لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە دیدار لەگەڵ محەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان وتی: لە ئەو دیدارەدا لە بواری هاوکاری ئابووری گفتوگۆ کرا، چونکوو ئاستی پێوەندی ئابوور دوو وڵاتەکە نزمە کەواتە هەندێک لەمپەر ئەبێ هەڵبگیردرێت، هەروەها لە بواری هاوکاری ناوچەیی گفتوگۆ کرا و ڕوون کرایەوە کە چ هەوڵگەلێک دەتوانرێت بدرێت بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

لاریجانی سەبارەت بە پەرەسەندنی هاوکاری ئێران و عەرەبستان لە دیکەی بوارەکان زیادی کررد: هەروەها هاوکاری بەرگری لە نێوان دوو وڵاتەکە لێک درایەوە و بڕیا درا ئەو کارانە لە چوارچێوەی گرووپگەلێکدا شوێنگیری بکرێت کە بە پشتی خودا لە داهاتوودا ڕێکخراوتر دەچینە پێشەوە.

هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا دوای ڕووداوەکانی قەتەر گۆڕان لە ڕوانین و ستراتیژی لە وڵاتانی عەرەبی و بەرپرسەکانیان دروست بووە. وتی: بەڵێ. دۆستان لە عەرەبستان لە پێشەوەش ڕوانینێکی ڕوونیان بە ئەو گۆڕانکاریانە هەبوو بەڵام ئێستا روونتر بووەتەوە واتا وڵاتانی جیاوازی ناوچەکە هەست دەکەن ئەو ڕێگایە کە ئێران لە پێشەوە لەسەری بوو کە هێزێکی سەربزێو لە ناوچەکە ناهێڵێت سەقامگیری لە ناوچەکە درست ببێت، شێوەیەکی بەرچاوتری بەخۆیەوە گرتووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha